گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەک ئاماژەیەک بۆ پارتی

سەرکردەیەکی یەکێتی: ناکرێت لایەنێک گاڵتە بە چارەنوسی میلەتەکەمان بکات

2020.11.14 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکی یەکێتی: ناکرێت لایەنێک گاڵتە بە چارەنوسی میلەتەکەمان بکات

ناس کورد

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، چیتر ناکرێت و نابێت لایەنێک بە ئارەزووی خۆی گاڵتە بە چارەنوسی میلەت بکات و داواشدەکات، بەزووترین کات کۆبونەوەیەکی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاجی مەسیفی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی رایگشتی کوردستان دەکات و داوادەکات، سەرکردایەتیی کورد هەستنە سەرپێ و بێنە دەنگ ئەوەش دەڵشێت: "چیتر ناکرێت و نابێت لایەنێک بە ئارەزووی خۆی گاڵتە بە چارەنوسی میللەتەکەمان بکات و هەموو دەسکەوتەکەمان بەرەو هەڵدێرێک ببات." 

 

ئەو بەرپرسەی یەکێتی داواشیکردووە: "هەرچەندی زووە کۆبونەوەیەکی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بکرێت و ڕاستیەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕوون بکرێتەوە، ئایا ڕاستە کێشەی ئێمە لە بەغدا کێشەی کورد و عەرەبە یان کێشەی دەستوریە، ئەگەر ئەگەر کێشەکە کێشەی نەتەوەییە با لە ئێستاوە زەمینە سازی بکەین و خۆمانی بۆ ئامادە بکەین، ئەگەر کێشەکەش کێشەی دەستوریە دەبێت ڕێگای دادگای فیدڕاڵی بگرینە بەر بۆ سەندنی هەموو مافە دەستوریەکانمان." 

 

حاجی مەسیفی لە کۆتاییدا ئەوەشی راگەیاندووە: " بەشی زۆری دەقە دەستوریەکان لەلایەن کورد نوسراوەتەوە و تا ئێستاش لەوەتەی کورد خەبات دەکات و قوربانی دەدات باشترین دەسکەوت بەدەستی هێنابێت ئەو دەستورەیە کە مافەکانی کوردی تیا چەسپێندراوە، بۆیە چیتر پێویست ناکات لە پێناو ئەجێندای ئەم و ئەو یان لە پێناو بەرژەوەندی ئەم و ئەو تەواوی دەستکەوتەکانی میللەت بخەینە ژێر هەڕەشە و مەترسی لەناوچوون."