گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری لە ناس کوردەوە

باوکی یەکێک لە گەنجە کوژراوەکانی سلێمانی: لە خەودا خەبەریان کردمەوە

2020.11.14 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
باوکی یەکێک لە گەنجە کوژراوەکانی سلێمانی: لە خەودا خەبەریان کردمەوە

ناس کورد-

باوکی یەکێک لەو گەنجانەی شەوی ڕابردوو لە سلێمانی بە چەقۆ کوژرا دەڵێت، لە خەودا خەبەریان کردووەتەوە و وتویانە کوڕەکەی کوژراوە، بەڵام جەخت دەکاتەوە کوڕەکەی "کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و نازانین بۆچی کوشتوویانە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باوکی کۆڕەو جەمال لە پرسەی کوڕەکەیدا بە ناس کوردی (14ی تشرینی دووەمی 2020) ڕاگەیاند: "خەوتبووم، کاتژمێر 10:00 خەبەریان کردمەوە وتیان کوڕەکەم شەڕی کردووە و چەقۆی لێدراوە و لە نەخۆشخانەیە."

وتیشی: "کەس دووژمنمان نییە و هیچ کەس بە دوژمنی خۆمان نازانین، کێشەمان لەگەڵ کەس نییە، کوڕەکەشمان کێشەی لەگەڵ کەس نەبووە، نازانین هۆکاری ڕووداوەکە چی بووە."

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو کوڕەی کە کوشتوویەتی ناناسم، بەڵام باوکی دەناسم، کە وتوویان کوڕی فڵان کەسە زانیم کێیە، بەڵام کوڕەکەم هیچ کێشەیەکی لەگەڵدا نەبووە."

باوکی گەنجەکە ئاماژەی بەوەشكرد: "بکوژەکە دەستگیرکراوە و داوامان لە دادگا ئەوەیە بە سزای خۆی بگات و لەئێستادا هیچ هەڵوێستێکی دیکەمان نییە."

هاوکات خاڵۆزایەکی گەنجەکە بۆ ناس کوردی وتی، ئامۆزاکەی کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و کاری بەقاڵی کردووە، چووە بۆناو بازاڕ بۆ لەفە خواردن و ڕووداوەکە ڕوویداوە.

وتیشی، ئەو کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە، بەڵکو ئەو کەسەی دیکە کە کوژراوە یەکێک لە بکوژەکانی ناسیوە و لەو نێوەندەدا ئەویش بەرکەوتووە.