گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆحانی: دۆخمان لە شەڕی ئێران-عێراقیشدا ئەوەندەی ئێستا قورس نەبووە

2019.05.12 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆحانی: دۆخمان لە شەڕی ئێران-عێراقیشدا ئەوەندەی ئێستا قورس نەبووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆک کۆمارى ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەی تووشی قورسترین قەیران بوونەتەوە کە سەخترە لە شەڕی هەشت ساڵەیان لەگەڵ عێراق. حەسەن ڕۆحانى، سەرۆک کۆمارى ئێران لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا وڵاتەکەى ڕووبەڕووى گەورەترین قەیرانى ئابورى بووەتەوە بە شێوەیەک لە کاتی شەڕی هەشت ساڵەى لەگەڵ عێراقداهێندەی ئێستا کێشەی نەبووە. . حەسەن ڕۆحانی وتیشى، "لە شەڕى هەشت ساڵەى عێراقدا جگە لە سزاکان لەسەر کڕینى چەک، هیچ سزایەک لەسەر فرۆشتنی نەوت و  قەیرانى ئابورى و بانکەکان و هەناردەکردن و هاوردەکردن نەبوو." ڕاشیگەیاند، لە ڕابردوودا  فشارەکانى دوژمن زۆر قورس بووە، بەڵام ئەوان بێ هیوا نابن و ئومێدی گەورەیان هەیە کە لە داهاتوودا ئەو قەیرانەش تێپەڕدەکەن ئەگەر دەست لە ناو دەستی یەکدی بن." . جەختیشیکردەوە، ملکەچبوون بۆ فشارەکانى واشنتۆن قبوڵکراو نیە و داوای لە لایەنە سیاسیەکانى وڵاتەکەى کرد پێکەوە کاربکەن بۆ تێپەڕاندنى قەیرانەکان. سزا و هەڕەشەکانى ئەمریکا بۆسەر ئێران تادێت قورستر دەبن، جگە لە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ سفرکردنی هەناردەى نەوت ئێران، لە هەفتەی ڕابردووەوە کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر و چەند کەشتی و فڕۆکەیەکى تری ڕەوانەی ئاوەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى هەڕەشە و پلانی چاوەڕوانکراوی ئێران.