گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هه‌زاران چه‌كداری داعش‌ و خانه‌واده‌كانیان باغوز بەجێدەهێڵن

فەرماندەیەكی هەسەدە: سەركەوتنی یەکجاری زۆر نزیك بۆتەوە

2019.03.06 - 09:38
فەرماندەیەكی هەسەدە: سەركەوتنی یەکجاری زۆر نزیك بۆتەوە

 

ناس کورد-

فەرماندەیەكی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت نزیكەی 6000 چەكداری داعش ‌و خانەوادەكانیان باغوزیان جێهێشت، بە ئازادکردنی ئەو گوندەش دەیانەوێت کۆتایی داعش لە سوریا ڕابگەیەنن.

 

دڵشێر حەسەكەیی یەكێك لە فەرماندەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ یەكێك لەئاژانسە ناوخۆییەكان ڕایفەیاندووە: "نزیكەی 6000 چەكداری داعش‌ و خانەوادەكانیان باغوزیان جێهێشتووە ‌و خۆیان ڕادەستی هێزەكانی هەسەدە كردووە".

 

ئەو بەرپرسە سەربازییە ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو چەكدارانەی داعش‌ و خانەوادەكانیان خۆیان لەو خەندەقانەدا حەشاردابوو، كە پێشتر لەو گوندە دروستیان كردبوو".

 

دڵشێر حەسەكەیی ڕونیشیکردۆتەوە: "شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی گوندی باغوز لەچەند میحوەرێكەوە راگیراوە، بۆ ئەوەی ئەو هاونیشتیمانیانە دەرباز بكرێن كە چەكدارانی داعش وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاریان دەهێنن".

 

باغوز بەدواهەمین مۆڵگەی رێكخراوی داعش لەسوریا دادەنرێت، چەكدارانی داعش لەپانتاییەكی بەرتەسكی ئەو گوندە ئابڵۆقە دراوون، بە ئازادكردنی ئەو گوندەش لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە "كۆتایی رێكخراوی داعش لەسوریا رادەگەیەنرێت".