گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناتوانێ وەڵامى تەلەفۆن بداتەوە!

مەلا مەزهەر دۆخی نا جێگیرە و داوایەك ئاراستەی خەڵك دەكات

2020.11.13 - 23:23
مەلا مەزهەر دۆخی نا جێگیرە و داوایەك ئاراستەی خەڵك دەكات

ناس کورد-

مەلا مەزهەر خۆراسانى رایگەیاند، بارى تەندروستى زۆر ناڕێکە و زۆر ماندووى کردووە.

 

مەلا مەزهەر خۆراسانى لەمیانەى بڵاوکردنەوەى پەیامێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (13ى تشرینى دووەمى 2020)، باری تەندروستیم زۆر ناڕێكه و زۆر ماندوی كردووم.

 

دەشڵیت، ناتوانم جوابی هیج كەسێک بدەمەوە پێویستم بەدوعای خێرە لە دوعاکانتان بێبەشم مەکەن.

 

مەلا مەزهەر رونیدەکاتەوە کە هیچ سیقەیەکى بەتەندروستی ئەم وڵاتە نەماوە و تەنها ئومێدى بەزەیی خودایە ودووعای خێری مسوڵمانان.