گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبادی: گروپێکى دەسەڵاتداری کوردستان سودمەندن لە دەروازە سنورییەکان

2019.05.11 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
عەبادی: گروپێکى دەسەڵاتداری کوردستان سودمەندن لە دەروازە سنورییەکان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد - عەبادی ڕایگەیاند، گروپێکى دەسەڵاتداری کوردستان بەهۆى بەرژەوەندییە تایبەتەکانى خۆیانەوە ڕێگرن لە بوونی دەسەڵاتی ناوەند لە دەروازە سنورییەکاندا. حەیدە عەبادی، سەرۆک وەزیرانى پێشوی عێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، گروپێکى دەسەڵاتداری کوردستان ڕێگرن لە سەرپەرشتیکردنی دەروازە سنورییەکانى هەرێم لەلایەن حکومەتى ناوەندەوە. . حەیدەر عەبادی کە هاوکات سەرۆکى هاوپەیمانی نەسرە ڕایگەیاند، ئەو گروپە سودمەند لە دەروازە سنورییەکان و دەیانەوێت لەژێر ڕکێفی خۆیاندا بمێنێتەوە. ئاماژەى بەوەشکرد، "پارێزگاریكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی و نیشتمان و دابینكردنی هەلی كار  و بەهێزكردنی سامانی وڵات  لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی عێراقە بە گشتی  و وڵاتەکەمان دەکاتە وڵاتێكی بەرهەمێنەر و پیشەسازی." عەبادی هیوای  خواست هەرێمی كوردستان ڕێگە بدات بە گەڕانەوەی دەسەڵاتی ناوەند بۆ ئەو شوێنانە و حكومەتی عێراقیش كار بكات بۆ پاراستنی بەرژەوەندی عێراق و عێراقییەكان و بەرهەمی ناوخۆ .