گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سێ گۆرانکاریی نوێ لەفەیسبوکەوە..شارەزایەک رونیدەکاتەوە

2020.11.13 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
سێ گۆرانکاریی نوێ لەفەیسبوکەوە..شارەزایەک رونیدەکاتەوە

ناس کورد-

شارەزایەکى ئاى تى و خزمەتگوزارییەکانى ئەنتەرنێت ڕونکردنەوە لەبارەى ئەو گۆڕانکارییانە دەدات کە کۆمپانیاى فەیسبوک لە بەرنامەى مەسنجەردا ئەنجامیداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

محەمەد باڵەک، شارەزاى ئاى تى و خزمەتگوزارییەکانى ئەنتەرنێت لە رونکردنەوەیەکدا کە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردۆتەوە و ناس کورد بینیوویەتى رایگەیاند (13ى تشرینى دووەمى 2020)، کۆمپانیاى فەیسبوک هەوڵى سێ گۆڕانکارى دەدات لە بەرنامەى مەسنجەر کە کۆپى بەرنامەى سناپ چاتە.

 

بەگوێرەى ئەو شارەزایە لەو گۆڕانکارییانەدا هەر کەسێک لە بەرنامەى مەسنجەردا وێنەى چات بگرێت و سکرین شۆتى بکات ئەوا کەسى بەرامبەر ئاگادار دەکرێتەوە لەو کارە هاوشێوەى سناپ چات.

 

ئاماژەى بەوەش کرد، ھەر بە پێی گۆرانکاریەکان ھاوشێوەی  سناپ چات کاتێ نامەیەکت بۆ دێت لە   Messenger ی فەیسبووک کە سەیری نامەکەت کرد نامێنیت  یاخود دوای یەک کاتژمێر  نامەکان ئەسڕێتەوە.

 

ئەو شارەزایە رونیدەکاتەوە، ئەم گۆرانکاریە کە ناوی Vanish Mode ە  ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک بۆ بەشێک لە بەکارھێنەرەکانی لە چەند ووڵاتێک چاڵاكی كردووە گەر ھاتووە سەرکەوتوو بوو  گۆرانکاریەکە بۆ سەرجەم بەکارھێنەرەکان زیاد ئەبێت.