گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى لێبڕینى ڕێژەیەکى زیاتر لە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم ڕونکردنەوە دەدرێت

2020.11.13 - 22:54
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى لێبڕینى ڕێژەیەکى زیاتر لە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم ڕونکردنەوە دەدرێت

ناس كورد-كاروان مەحمود

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان باس لە ئەگەری كەمتركردنەوەی مووچەی فەرمانبەران دەكات و راشیدەگەیەنێت، داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

شێركۆ جەودەت ئەندامى لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە ناس كوردی راگەیاند (13ى تشرینى دووەمى 2020)، هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق لە ئێستادا یاری بەچارەنوسی مووچەی فەرمانبەرانى هەرێمی كوردستانەوە دەكەن و ئەوەش جێگەی نیگەرانییە.

 

لەبارەی ئەوەی ئایا بە راگراتنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە مەترسی هەیە جارێكی دیكە لێبڕین لە مووچەی فەرمانبەران بكرێت و بڕەكەی زیاتر بكرێت، ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان وتی: "تا ئێستا رون نییە چی روودەدات رۆژانی داهاتوو ئەو پرسە روندەكەنەوە، بەڵام ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە ئێستادا داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم دەكەن بۆ رونكردنەوەو چارەسەری پێویست بۆ هەر ئەگەرێك، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا واژۆ كۆدەكرێتەوە".