گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەکی پێوانەیی کۆرۆنا

شەپۆلی نوێی کۆرۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە.. ژمارەیەکی تۆمارنەکراو

2020.11.13 - 22:05
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلی نوێی کۆرۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە.. ژمارەیەکی تۆمارنەکراو

ناس کورد-

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئامارەکانی کۆرۆنا بەرەو بەرزبوونەوە دەچن و شەپۆلێکی مەترسیدار ڕووی لە جیهان کردووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردووشدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرا و زیاتر لە نیو 600 هەزار توشبووی نوێ لە جیهاندا تۆمارکران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (هەینی 13ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 628 هەزار توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە ئەوەش ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردنی ڕۆژانەیە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " %46ی توشبووان لە کیشوەری ئەوروپان کە دەکاتە وەری ئەوروپان کە دەکاتە 291 هەزار و 830 کەس، هەروەها لە ئەمریکای باشور و باکور زیاتر لە 234 هەزار توشبوو تۆمارکراون و کیشوەری ئاسیاش لە پلەی سێیەمدا بە تۆمارکردنی 53 هەزار توشبووی نوێ."

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لە وو، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 10 هەزار توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

 

لەئێستادا ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا 52 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە یەک ملیۆن و 290 هەزار توشبووش گیانیان لەدەستداوە.