ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دواى سوڕانەوەیان بە نزمی بەسەر ئاسمانی دەڤەری ڕاپەڕین و بناری قەندیل بۆردومانی چەند شوێنێکیان کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێری ناس کورد لەپشدەر ڕایگەیاند (13ى تشرینى دووەمى 2020)، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی چیای ساوێن و چیای بێپاڵان و سنوری چەند گوندێکی بناری قەندیلیان کردووە کە لە ڕوی ئیدارییەوە سەر بە ناحیەی سەنگەسەرن لە قەزای پشدەر، کرد.
وتیشى، بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبووە بەڵام بۆتە هۆی زیان گەیاندن بۆ پوش و پاوان و دارستانی سروشتی ناوچەکە هاوکات ترس و دڵەڕاوکێی لای بەشێک لە گوندنشینانی سنورەکە دروست کردووە.