گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

320 ملیاری ئەم مانگە دەنێردرێت؟

ناس کورد پلانی حکومەتی هەرێم بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق ئاشكرادەکات

2020.11.13 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد پلانی حکومەتی هەرێم بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق ئاشكرادەکات

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، دیارنییە بەغدا 320 ملیار دینارەکەی هەرێم دەنێرێت یاخود نا، دەشڵێت، حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەیە بۆ بڕیاردان لەبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشكرابکرێت (هەینی 13ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لەئێستادا حکومەتی هەرێم هیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا و هیچ گفتوگۆیەکیش نییە لەوبارەیەوە، بەلکو چاوەڕوانی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە دەکرێت و دواتر لەبارەی پەیوەندی و گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بڕیاردەدرێت."

 

لەماوەی ڕابردوودا هەرێم و بەغدا ڕێککەوتنێکیان بۆ سێ مانگ ئەنجامدا و بڕیاردرا بۆ ماوەی سێ مانگ بەغدا مانگانە بڕی 320 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، لە دوو مانگی ڕابردوودا بەغدا ئەو پارەیەی ناردووە و بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە 320 ملیاری ئەم مانگە ماوە.

 

ئەو سەرچاوەیەی ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوەکرد: "دلنیانیین لەوەی بەغدا 320 ملیاری ئەم مانگە دەنێرێت یاخود نا، ڕەنگە لە هەفتەی نوێوە ئەوە ڕوونبێتەوە."

 

ئەوەش لەکاتێدایە، لەپڕۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی داراییدا لە پەرلەمانی عێراق، لەلایەن کوتلە شیعی و سوننەکانەوە خاڵێک زیادکرا بەوەی کە هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردرێت تاوەکو بەشێك لە داهاتی نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەکان و ناوخۆ ڕادەستی بەغدا نەکات.

 

تێپەڕاندنی یاساکە بەبێ ڕەزامەندی کورد، ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە کۆببنەوە.