گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمان کابینەکەى عادل عەبدولمەهدی تەواودەکات و ناس کوردیش کاندیدەکانى یەکێتى ئاشکرا دەکات

2019.05.11 - 22:46
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان کابینەکەى عادل عەبدولمەهدی تەواودەکات و ناس کوردیش کاندیدەکانى یەکێتى ئاشکرا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح پێدەچێت هەفتەى داهاتوو پەرلەمانى عیراق کابینەکەى عادل عەبدولمەهدی تەواو بکات و پۆستی هەرسێ وەزیرانى ناوخۆ و بەرگریی و داد یەکلایی بکاتەوە، ناکۆییەکانى پارتی و یەکێتى لەسەر پۆستى وەزارەتى داد کە پشکی کوردە، پڕکردنەوەى پۆستەکەى دواخستووە. شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى عێراق ڕێککەوتوون لەسەر یەکلاییکردنەوەى کاندیدەکانى وەزارەتەکانى ناوخۆ و بەرگریی و داد، ئەگەریش هەیە لە دانیشتنەکەى رۆژی یەکشەممەى داهاتوو، 18ی ئایاری 2019، پەرلەمان دەنگ لەسەر کاندیدەکان بدات. . لەبارەى پۆستى وەزارەتى داد، شیروان میرزا وتی، ئەو پۆستە بە مافی خۆیان دەزانن و لەئێستادا چاوەڕێی گەڕانەوەى عادل عەبدولمەهدی دەکەن لە دەرەوەى وڵات تاوەکو ناوی کاندیدەکانى یەکێتى بۆ ئەو پۆستە پێشکەش بکەن. سەبارەت بە ناوی کاندیدەکان، ئەو پەرلەمانتارەى یەکێتى ئاماژەى بەوەکرد، "چەند ناوێک لەلایەن یەکێتییەوە پێشکەشکران وەک حاکم ئەرکان و حاکم فاروق و حاکم سمکۆ." . ڕاشیگەیاند، پێشتر ناوی خالید شوانی پێشنیازکرابوو بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزیرى داد بەڵام ئێستا ناوی ئەو لە لیستى کاندیدەکاندا نییە. وتیشى، "دوای ڕێککەوتنى پارتی و یەکێتى لەسەر کابینەى حکومەتى هەرێم، پەیوەندی هەردوولا باشتر بووە و پێدەچێت پرسی وەزارەتى دادیش بە ئاسانی یەکلایی ببێتەوە."