ناس کورد-
ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان ڕایگەیاند، یەکێتی پێی باشە کەیسی نەوت یەکلا بێتەوە و پارتی پێی باشە ھەر بە ھەڵواسراوی بمێنێتەوە، دەشڵێت، ھەردووکیشیان پێکەوە یەکلاکردنەوەی دەروازەکان و گومرگ لە زەرەریانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان (هەینی 13ی تشرینی دووەمی 2020) نوسینێکی لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا بەناونیشانی "کوردیان وەلاوەنا یا خۆمان خۆمان وەلاوەنا؟؟!!" لەفەیسبوکی فەرمیی خۆی بڵاوکردووەتەوە.
ئەو ئەندامەی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان نوسینەکەی لە چەند خاڵێکدا خستووەتەڕوو، کە ئەمانەن:
١-کێشەکە زۆر ڕوونە ھیچ تەفسیرێک ھەڵناگرێت، دەیان سەردان و بیرورا گۆرینەو ە کرا تا ھەرێم و بەغداد رێکەون، رێک نەکەوتن، بۆ و خەتای کێ بوو؟
٢-لەسەر(٢٥٠) ھەزار بەرمیلەکە رێککەوتن ، ئەی نیوەی داھاتی گومرگ و دەروازەکان، بۆ رێک نەکەوتن؟؟، داھاتی گومرگ و دەروازەکان بونەتە بەربەستێکی دروست کراو بۆ (٢٥٠) ھەزار بەرمیلەکە.
٣- (٢٥٠) ھەزار بەرمیلەکەش کێشەیەکی چەق بەستووە، چونکە رێککەوتن لەگەل سۆمۆ، دەبێت بە ھەموو ئەو رێککەوتن و گرێبەستانەدا بچینەوە کە لە دەری دەسەلاتی حکومتی فیدڕاڵی کراون، ئەمەش کێشەی قوڵ دروست دەکات، چونکە ھیچ لە رێککەوتن و گرێبەستەکان رووناکی نەبینوە و نایبینێت.
٤-دەروازەکان و گومرگ بۆ نیوەی داھاتەکەی نادەنە عێراق، سەروەری ھەرێمە یان گیرفانەکانی ھەردوو حیزب بەتاڵ ئەبێت؟ دەستەکان کەشف ئەبن ، ھەرچەنە ئێستا کەشفن ، ھیچ نەماوە لە بارەیانەوە بوترێ.
٥-گەر نەوت نادەن، دەروازەکان و گومرگ نیوەی نادەن، بۆچی بەتەمای پارەی پایتەخت بین ؟ بۆچی بیر لە رەحمەت و بەزەیی سوننە و شیعە بکەینەوە؟
٦-گەر نەوت و دەروازەکان و گومرگ لەو خێر پێ کردنەی پایتەخت باشترە، بۆچی موچەکەتان پێ نادرێت بێ بەغداد بۆ بە راشکاوی مخاطبەی خەڵک ناکەن؟، چونکە نھێنییەکانی ئەم کەیسە زۆر ئاڵۆز و ترسناکە و شتی لا بە لای زۆری لێ دەکەوێتەوە.
٧-یەکێتی پێی باشە کەیسی نەوت یەکلا بێتەوە و پارتی پێی باشە ھەر بە ھەڵواسراوی بمێنێتەوە ،ھەردووکشیان پێکەوە یەکلا کردنەوەی دەروازەکان و گومرگ لە زەرەری ئەوانە .
٨-بۆیە کێشە نییە خەڵک موچەی نەبێت و خەڵک پارەی پێ نەبێت، گرنگ ئەوەیە حیزب پارەی ھەبێت.
٩-گرنگ نییە مرۆڤ چۆن دەژی، گرنگ ئەوەیە حیزب وکوڕەکانی حیزب چۆن دەژین.
١٠-باس لە چەتری نەتەوە و نیشتیمانی چی ئەکەن، کە ئێستا و لەم کەیسەدا پێویستیان پێیەتی، بەڵام لە ھەموو شتێکدا دووقوڵی دەچنە بەغداد و لە بەرژەوەندی ھەردووکتان رێک دەکەون، ئەو کات کورد و قەزییەکەی ئاوی ئامون و تونی بابا چێت.
١١-ئێستا ئێوە شینی کورد دەکەن، ئەوەی ئێوە ئێستا دەیکەن فرمێسکی تیمساحیش نییە، گەر دڵتان بە نیشتیمان و خەڵک دەسوتێت، دزی و تاڵانی دەروازەکان بوەستێنن، دابەش بوونتان بە دراوسێکان بوەستێنن کە ھەر یەکەتان خزمەتی یەکێ لە ئەجیندای دراوسێکان دەکەن، کورد بکەنە خاوەنی یەک ھێزی پێشمەرگە.
١٣-گەر ئەمانەتان پێ کرا ئەو کات بیر لە دەستورێکی جوان بۆ ھەرێم دەکەینەوە تا ببێتە کۆڵەکەیەکی ستراتیجی بۆ کیانێکی سەربەخۆ.