گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشنیارى پەرلەمانتارێک بۆ حكومەتی هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتى ناوەند

2020.11.13 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیارى پەرلەمانتارێک بۆ حكومەتی هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتى ناوەند

ناس كورد-كاروان مەحمود

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رەتیدەكاتەوە ئەو  بڕگەیەی لەیاسای قەرز تایبەت كراوە بەهەرێمی كوردستان مەترسی دروست بكات و دەڵێت: "دەتوانرێت دانوستانی لەسەر بكرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە ناس كوردی راگەیاند، ئەم دۆخەی لە ئێستادا رویداوە مەترسی نییە و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت دانوستانی لەسەر بكات.

 

ئەوەشی وت: "ئەو بڕگەیەی لە یاسای قەرزدا تایبەت  كراوە بە هەرێمی كوردستان دەتوانرێت دانوستانی لەسەر بكرێت و ئەو بڕگەیە هێندە مەترسیی نییە وەك باس دەكرێت".