گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواکەوتنى موچە بەردەوام دەبێت؟

دارایى پەرلەمان باس لە گرەنتیکردنى موچەى فەرمانبەران دەکات تا ئەم بەروارە

2020.11.13 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان باس لە گرەنتیکردنى موچەى فەرمانبەران دەکات تا ئەم بەروارە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ئاماژە بە گرەنتیکردنى موچەى فەرمانبەران دەکات لەدواى پەسەندکردنى یاساى قەرز و جەخت دەکاتەوە "ئیتر کێشەى دواکەوتنى موچە نامێنێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نەدا جەودەت، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى بۆ بەغداد ئەلیەوم کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (13ى تشرینى دووەمى 2020)، لەدواى پەسەندکردنى یاساى قەرز گرەنتى دابینکردنى موچەى فەرمانبەران هەتاوەکو مانگى شوباتى 2021 دەکرێت.

 

ئەو پەرلەمانتارە رونیکردەوە، کە چیتر کێشەى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانى چاودێرى کۆمەڵایەتى نامێنێت.

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، بە پەسەندکردنى یاساى قەرز، موچه‌ی حه‌وت ملیۆن فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی تا مانگی شوباتی داهاتوو دابین كراوه‌.

 

(12ى تشرینى دووەمى 2020)، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى لە وەزارەتى دارایى کرد کە لە ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوەوە (15ى تشرینى دووەمى 2020) دەست بکات بەدابەشکردنى موچەى مانگەکانى (تشرینى یەکەم و تشرینى دووەمى 2020)ى فەرمانبەران.