گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

هەنگاو؛ هاوڵاتییەک لەژێر ئەشکەنجەى هێزە ئەمنییەکان گیانى لەدەستدا

2020.11.13 - 19:15
App store icon Play store icon Play store icon
هەنگاو؛ هاوڵاتییەک لەژێر ئەشکەنجەى هێزە ئەمنییەکان گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

ڕێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو راگەیەندراوێکى لەبارەى گیانلەدەستدانى هاووڵاتییەک لەژێر ئەشکەنجەى هێزە ئەمنییەکانى وڵاتى ئێران، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى ڕێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو  کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (13ى تشرینى دووەمى 2020)، ئێوارەی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠)، بەندکراوێکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی هەرسین و دانیشتووی نورئاباد بە ناوی فەرهاد وسوقی لە بەندیخانەی ناوەندیی خورەماوا لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەکانی بەندیخانە کوژراوە.

 

برای فەرهاد وسوقی وێرای پشتراستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە چاوی بە تەرمی براکەی لە پزیشکی دادوەری خورەماوا کەوتووە و ئاسەواری ئەشکەنجەی پێوە دیار بووە و بێ بەزەییانە ئەشکەنجه کراوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى هەنگاو، فەرهاد وسوقی ٢٧ ساڵ، باوکی منداڵێکی تەمەن سێ مانگەو لە بنەڕەتدا خەڵکی هەرسین لە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی گوندی تەنگە بەری شاری نورئابادە لە پارێزگای لوڕستان.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرهاد وسوقی نزیک بە سێ حەوتوو لەمەوپێش بە تۆمەتی هاوکاری لە کوشتنی هاووڵاتیەکی خەڵکی نورئاباد بە ناوی حوسێن جوزی دەستبەسەر و لە رۆژی دووهەمی دەستبەسەرکران تا وەکوو رۆژی کوژرانەکەی لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیراوە.

 

 

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا باسی لەوە کرد کە حوسەین جوزی یەکیک لە چالاک و ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بووە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاوە رفێنردراو کوژراوە بۆ شوێن گومکردنی ئەم قەتڵە، دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی وسوقیان بە تۆمەتی کوژرانی ئەو کەسە دەستبەسەر کردووە.

 

شایانی باسە برایەکی دیکەی فەرهاد بە ناوی مستەفا وسوقی نزیک بە سێ مانگە بە تۆمەتی کوشتنی ئەو چالاکە نورئابادیە دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندی خورەماوا ڕاگیراوە.

 

بنەماڵەی وسوقی ئەمڕۆ هەینی،  تەرمی کوڕەکەیان لە پزیشکی دادوەری خورەماوا وەرگرتووە.