گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا سیستمی بەرگریی موشەکی زیاتر ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

2019.05.11 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا سیستمی بەرگریی موشەکی زیاتر ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە نوێترین کاردانەوە و وەڵامی ئەمریکا لە بەرانبەر هەڕەشە و هەنگاوەکانى ئێران، وەزیرى بەرگریی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی سیستمی بەرگریی موشەکیی پاتریۆتی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەرپرسێکی ئەمریکی زانیارییەکەى بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکراکردووە بەڵام گومانی هەبوو لە ژمارەى ئەو یەکە موشەکییانەى کە ئەمریکا ڕەوانەى دەدات. . بڕیارەکەى پنتاگۆن دوای ئەوە هات لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەمریکا چەند یەکەیەکى موشەکی پاتریۆتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کشاندەوە. بڕیارەکەى واشنتۆن دوای چەند هەفتەیەک هەڵچوونی بەردەوامی ناکۆکییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران دێت، هەفتەى پێشوو پنتاگۆن بڕیاریدا بە ناردنی کەشتى فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵین و چوار فڕۆکەى بۆمبهاوێژی بی 52 بۆ ئاوەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ناردنی هێزەکەى ئەمریکا دوای ئەوە هات جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، وەڵامی توندی هەر هێرشێکى ئێرانی دەدەنەوە بۆسەر هێز و بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا لە ناوچەکە.