ناس کورد-
وەزارەتی گواستنەوەی ھەرێم ڕەتی دەکاتەوە سیستمی ئینتەرنێتی 5G لە هەرێمی کوردستان تاقیکرابێتەوە و ھۆکاری کێشەی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیلیش ئاشکرادەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاروان رەزا، بەڕێوەبەرێ پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە بە ناس کوردی راگەیاند، "سیستمی 5G لە ھەرێم تاقی نەکراوەتەوەو ئەوەی لەو بارەیەوە باس دەرکرێت بنەمای نییە".
وتیشی، "کێشەی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیل ھیچ پەیوەندی بەوەوە نییە و ھۆکاری تری ھەیە".
کاروان رەزا باسی لەوەکرد، ئەو کێشەیە رەنگە پەیوەندی بە تاقیکردنەوەی ئامێری پارازێتەوە ھەبووبێت، ئەگەر سیستمی 5G بوایە کێشەکە لەھەموو ھەرێم دەبوو نەک تەنھا سلێمانی.
بۆ زانیاری لەسەر کێشەی لەکارکەوتنی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل، کلیکی ئێرە بکە