ناس کورد-
بەپێی ئاماری 24 کاتژمێری کۆرۆنا کە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، دوو هەزار و 690 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراون، دوو هەزار و 628 حاڵەتی چاکبوونەوەش هەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی ئامارەکەى وەزارەت بۆ ئەمڕۆ هەینی (13ی تشرینی دووەمی 2020)، 48 حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق هەن کە زۆربەیان لە هەرێمی کوردستانن، ئامارەکە لە هەرێم بەرەو سەرەوە دەچێت و لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووش نزم دەبێتەوە.