گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەندامێکى کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکان لەکاتی خۆیدا ناکرێت

2019.05.11 - 20:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکى کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکان لەکاتی خۆیدا ناکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد - فوئاد عەبدوڵا ئەندامێكی ئەنجومەنى کۆمسیارانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆى دواکەوتنى هەمواری یاسای هەڵبژاردانەکان لە پەرلەمانی عێراق، هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاکان لە وادەى خۆیدا ئەنجام نادرێت. حازم ڕودەینی، ئەندامی ئەنجومەنى کۆمسیارانی عێراق بە ناس کورد-ی وت، "کۆمسیۆن ڕۆژی 16 تشرینی دووەمی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە دیاریکردووە، بەڵام هەموارکردنەوەى یاسای هەڵبژاردنەکانەوە لەلایەن پەرلەمانەوە زۆر دواکەوتووە و دەبوایە ئێستا ئەو یاسایەمان لەبەردەستدا بوایە." . حازم ڕودەینی وتیشى، ئەگەر تا ناوەڕاستی ئەم مانگە هەمواری یاسەکە لە پەرلەمانەوە بگاتە دەستمان، ڕەنگە فریای ئامادەكارییەكان بكەوین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە لە كۆتایی 2019 دا ". لەبارەى بە دەركردنی كارتی دەنگدانی بایۆمەتری بۆ ئاوارەكان ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی كۆمسیاران وتی، " دەرهێنانی كارتی دەنگدانی بایۆمەتری بۆ هاوڵاتی ئاسایی ماوەكەی كۆتایی هات، بۆ ئاوارە و دانیشتوانی كەمپەكانیش چاوەڕێی هەمواری یاساکە دەکەین و پێویستە تۆماری بایۆمەتری كرابن سەرجەم ئاوارەکات تەواوبکرێت تاوەکو مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا هەبێت." . وتیشى، دەركردنی كارتی دەنگدانی بایۆمەتری بۆ ئاوارەكان تاوەكو 11 تەمموزی 2019 بەردەوامدەبێت و تیمی گەڕۆكی تایبەتمان هەیە دەچنە كەمپەكان بۆ دەركردنی كارتی بایۆمەتری بۆ ئاوارەكان."