گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس وردەکاری دەخاتەڕوو

لە شۆڕشی سلێمانی خەڵکی کوشت و لە شەعبی بەغدا دەستگیرکرا

2020.11.13 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
لە شۆڕشی سلێمانی خەڵکی کوشت و لە شەعبی بەغدا دەستگیرکرا

ناس كورد-

پۆلیسی سلێمانی وردەکاری دەستگیرکردنی بکوژێکی ڕاگەیاند کە لە گەڕەکی شۆڕشی سلێمانی کەسێکی کوشتووە و لە بازگەی شەعبی بەغدا دەستگیرکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ناس کورد کۆپییەکی بەدەست گەیشتووە (13ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "شەوی 31ی تشرینی یەکەمی 2020 پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لە بوونی ڕوداوێكی كوشتن لە ساحەی خوێندنگەیەك لەگەڕەكی شۆڕش لە شاری سلێمانی."

 

دەشڵێت، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كرا و "بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری و بنكەی پۆلیسی ئازادی و بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە کە "دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان هەمان شەو توانرا ناوی تۆمەتبار و شوێنی دەستنیشان بكرێت كەبەرەو بەغدا هەڵاتووە."

 


"دوا ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی بەغدا توانرا رۆژی 1ی تشرینی دووەمی 2020 تۆمەتبار لە بازگەی شەعب دەستگیربكرێت. لەئێستادا تۆمەتبار (س ،م ، س ) لەدایكبووی 1999 بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا كە بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر (ع ، ع ، س - لەدایكبووی 1999 ) و كوشتویەتی."

me_ga.php?id=1523