ناس کورد-
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی داوای لە ئەمەریکا کردووە هێزەکانی لە عێراق و ئەفغانستان نەکشێنێتەوە و لەو دوو وڵاتە بمێنێتەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەوڵێکی ئاژانسی عێراقییە کە ناس کورد بە دوادچوونی بۆ کردووە (13ی تشرینی دووەمی 2020) ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوی فەرەنسا داوای لە ئەمەریکا کردووە هێزەکانی لەعێراق و ئەفغانستان پاشەکشە پێ نەکات و لەو دوووڵاتە بمێنێتەوە، ئەوەش بەمەبەستی بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرزم لەو دوو وڵاتە".
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و مایک پۆمیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەمەی داهاتوو لە پاریس کۆببنەوە.