ناس کورد-
لەدوای چەند بازێکی بەرچاو، ئەمڕۆ نرخی نەوت جارێکی تر دابەزییەوە و یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به 43 دۆلار و سێ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ 44 دۆلار و 41 سه‌نت و به 43 دۆلار و 53 سه‌نت ڕۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. بەیانی ئه‌مڕۆش به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له سه‌دا 1.15% نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به 43 دۆلار و 3 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به 40 دۆلار و 52 سه‌نت فرۆشرا.
له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو، به‌رده‌وامه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 43 دۆلار و سه‌نتێك بۆ 43 دۆلار و 14 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 42 دۆلار و 88 سه‌نت بۆ 42 دۆلار و 75 سه‌نت بمێنێته‌وه.