ناس کورد-
لەدوای تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، کازمی فەرمانی کرد بە خەرجکردنی موچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم بۆ سەرجەم فەرمانبەران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمی لە تویتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، (فەرمانمان کرد بە خەرجکردنی موچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم بۆ سەرجەم فەرمانبەران پاش ئەوەى پەرلەمانی بەڕێز یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی دارایی پەسەند کرد."
دەشڵێت، "فەرمانبەران کرۆکی دەوڵەت و زامنی سەروەری و گەشەکردنن، بە هەماهەنگی هەموو لایەک و متمانەکردن بە یەکتر قەیرانەکان تێدەپەڕێنین."