گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواخستنى کاتى کۆبوونەوەى پەرلەمان

کاتژمێرە یەکلاکەرەوەکان بۆ موچەى فەرمانبەران

2020.11.11 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
کاتژمێرە یەکلاکەرەوەکان بۆ موچەى فەرمانبەران

ناس کورد-

 

سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق و لیژنەى دارایی لە کۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێکردنى پڕۆژەى قەرزى موچە و یەکلایکردنەوەى ناکۆکییەکان پێش ئەوەى بخرێتە دەنگدانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پەیامنێرى ناس کورد لە پەرلەمانى عێراق (11ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند، پەرلەمان بۆماوەى نیو کاتژمێر کۆبوونەوەکەى دواخستووە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە.

 

وتیشى لە ئێستادا لیژنەى دارایی بەسەرۆکایەتى بەشیر حەداد جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمان لەکۆبوونەوەدایە بۆ تاوتوێکردنى پڕۆژەکە.

 

ماوەى چەند رۆژێکە کێشە لەنێوان فراکسیۆنەکانى پەرلەمان سەریهەڵداوە لەبارەى پشکى هەرێم لەو قەرزەى بڕیارە حکومەت بۆ موچە بیکات، فراکسیۆنە کوردییەکان جەخت لە پشکى هەرێم دەکەنەوە و ئەوانەى دیکەش ناڕازین.  

  

شیروان میرزا، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى بە ناس کوردى (11ی تشرینی دووەمی 2020) راگەیاند، فراکسیۆنە کوردییەکان ئەمڕۆ کۆدەبنەوە بۆ یەکخستنى هەڵوێستیان لەو بارەیەوە و جەختکردنەوە لەسەر پشکى هەرێم لەو قەرزە.  

  

لە پڕۆژەکەى حکومەتى عێراقدا بۆ قەرزى موچە، لە بڕگەیەکدا بەگشتى باس لەپشکى هەرێم کراوە، بەبێ ئەوەى هیچ بڕێک دیاریکرابێت، بەڵام بەشێک لە فراکسیۆنە عێراقییەکان داواى لابردنى ئەو بڕگەیە دەکەن.  



  

ناکۆکییەکان لەسەر ئەو بڕگەیە بووە هۆى راگرتنى کۆبوونەوەى دوێنێی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بۆ تاوتوێکردنى دوایین هەنگاوەکان لەسەر ئەو پڕۆژەیە کە بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان دەنگى لەسەر بدات.  

  

شیروان میرزا کە ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانە وتى، "ئێمە دەمانەوێت ئەو بڕگەیە بهێڵینەوە، ئەگەریش هەیە لەگەڵ فراکسیۆنەکانى دیکە رێبکەوین لەو بارەیەوە".  

  

وتیشى، "پاساوى فراکسیۆنە دژەکان ئەوەیە کە حکومەتى هەرێم پابەند نەبووە بە رادەستکردنى نەوت، بەڵام ئێمە ئەو گەرەنتیەیان پێدەدەین کە هەرێم پابەند دەبێت، بۆیە ئەگەر هەیە رێکبکەوین و ئەوە بژاردەیەکى نزیکە".  

  

حکومەتى عێراق لە پڕۆژەکەیدا داواى 41 ترلیۆن دینار قەرزیکردووە بۆ پڕکردنەوەى خەرجییەکانى موچە، بەڵام پەرلەمان رازى نییە بەو بڕە و ئەگەر هەیە دەنگ لەسەر 10-15 ترليۆن بدرێت.  

  

هەرچەندە پشکى هەرێم لە پڕۆژەکە دیارینەکراوە، بەڵام بەگشتى مانگانە 320 مليار دينارە کە بەغدا مانگانە بۆ موچەى فەرمانبەران دەینێرێت.