ناس کورد-
هاوکاریی رێکخراوێکى بیانى بۆ کەسوکارى شەهید و بریندارانى پێشمەرگە لەشەڕى دژى داعش کێشەى لێکەوتەوە و بەشێک لە بەشداربووان ناڕەزاییان نیشاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکارییەکە لە شارى هەولێر دابەشکرا بەسەر زیاتر لە 200 خێزانى ئەو پێشمەرگانەى لەشەڕى دژى داعش شەهید یاخود برینداربوون.
لەکاتى دابەشکردنى هاوکاریەکاندا بەشێک لەوانەى بانگهێشتکرابوون ناڕەزاییان دەربڕى و ئاژەیان بەوەدا کە رێگەیەکى دوریان بڕیوە بۆ وەرگرتنى هاوکارییەکى کەم بایەخ.
یەکێک لە بەشداربووانى مەراسیمەکە لە پەخشێکى راستەوخۆى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بینیویەتى وتى "ئەوە سوکایەتییە، هاوکارییەکان پێکهاتوون لە جزمەیەک و خاولییەک".
رێکخراوەکە هێشتا هیچ رونکردنەوەیەکى لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام پلانى هەیە هاوکارییەکان بگەیەنێتە ژمارەیەکى زۆرترى کەسوکارى شەهید و بریندارانى پێشمەرگە.