گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

لە سەرژمێریدا ’’کورد بوون’’ کێشە دەخاتە نێوان هەرێم و بەغدا

2020.11.11 - 10:50
App store icon Play store icon Play store icon
لە سەرژمێریدا ’’کورد بوون’’ کێشە دەخاتە نێوان هەرێم و بەغدا

ناس کورد-

بریكارى وەزارەتى پلاندانانى هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسێکى پەیوەست بە سەرژمێرى دانیشتوان ناکۆکن و هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زاگرۆس فەتاح لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەى خەباتى زمانحاڵى پارتى کە ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردووە (11ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژەى بەوەکردووە، "كێشەیەكى سیاسى هەیە لە عێراق لەسەرئەوەى كە تا ئێستا نەیانتوانیوە پڕۆسەى سەرژمێرى دەست پێ بكەن، هەركاتێك پڕۆسەكە دەستى پێكرد ئەوا ئێمەش كۆمەڵێك مەرجمان هەیە".

 

ڕونیشیکردەوە، "یەكێك لەو پرسیارانەى كە داوامان كردووە كورد بوونە، ئەگەر یەكێك كە سەرژمێرى پرسیارى لێ دەكات دەبێ بتوانێ و بزانێ بەڵێ ئەوە كوردە یاخود كورد نییە".

 

زاگرۆس فەتاح وتیشى، "ئەو كێشەیەمان لەگەڵ بەغدا هەیە لەسەر ئەوەى كە ئایا لایەنى ڕەگەزى نەتەوەى كەسەكە دەست نیشان بكرێت یاخود لایەنى ئاینەكەى دەست نیشان بكرێت یان نەكرێت، ئەوانەش هێشتا قەرارى لەسەر نەدراوە".

 

بڕیاربوو سەرژمێری گشتنی دانیشتوانی عێراق لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پڕۆسەکە دواخرا بۆمانگی ئەیلولی 2021.

 

دوایین سەرژمێری فەرمی وگشتگیر کە لە عێراقدا ئەنجامدراوە لەساڵی 1987 دا بووە، لەوکاتەوە سەرژمێرى لەو شێوەیە ئەنجامنەدراوە.