گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

29 کەس بریندار بوون

زانیاری لەسەر وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیارانی سلێمانی لە تورکیا

2020.11.11 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەسەر وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیارانی سلێمانی لە تورکیا

ناس کورد-

لە پارێزگای ڕووها باکوری کوردستان پاسێک کە چەندین گەشتیاری خەڵکی سلێمانی هەڵگرتبوو وەرگەڕا و 29 کەس بریندار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی ئەنادۆڵو لە هەواڵێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (11ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "کاتژمێر چوار و نیوی بەرەبەیانی لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک لە ڕووها کە ژمارەیەک هاوڵاتی عێراقی هەڵگرتبوو، 29 کەس برینداربوون."

 

بەپێی زانیارییەکان، "پاسێک کە هەڵگری تابلۆی عێراق بووە لە ناوچەی تەرزی کاتێک بەرەو ڕووها چووە وەرگەڕاوە."

 

لە رووداوەکەدا، 29 هاوڵاتی عێراقی برینداربوون کە لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاریی بەپەلەوە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و "باس لەوە دەکرێت کە برینی دوو کەس لە بریندارەکان سەختە."

 

ئەنادۆڵو ئاماژەى بەوەشکردووە کە "سەرنشینانی پاسەکە لە شاری سلێمانییەوە بە مەبەستی گەشتکردن لە ڕێگادابوون بەرەو شاری سامسون لەسەر دەریای رەش."

me_ga.php?id=1516me_ga.php?id=1516me_ga.php?id=1517me_ga.php?id=1514me_ga.php?id=1515me_ga.php?id=1518