گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سکاڵا لە حکومەتیش کراوە

دادگاى عێراق وادەی بڕیاردانی لەبارەى مۆڵەتی کۆمپانیاکانی مۆبایل دیاری کرد

2020.11.11 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى عێراق وادەی بڕیاردانی لەبارەى مۆڵەتی کۆمپانیاکانی مۆبایل دیاری کرد

ناس كورد-

دادگاى دادی تایبەتمەندى عێراق ڕۆژى یەکشەممەى داهاتووى دیاری کرد بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێک لەدژی حکومەت و دەستەى پەیوەندییەکان لەبارەى نوێکردنەوەى مۆڵەتی کۆمپانیاکانی مۆبایل.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە تویتێکیدا کە ناس کورد بینیویەتى (11ی تشرینی دووەمی 2020)، محەمەد شیاع سودانى پەرلەمانتارى عێراق ڕایگەیاندووە، دوێنێ سێشەممە "بریکارەکەم لە دادگا ئامادە بووە و داواکارى گشتى تەنها یاداشتەکەى لە دژى سەرۆک وەزیران کشاندووەتەوە، بەڵام پشتیوانى سکاڵاکەى لەدژى دەستەى پەیوەندییەکان و کۆمپانیاکانى مۆبایل دەربڕیووە."

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، دادوەر ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو کە دەکاتە 15ى تشرینى دووەم دیاری کردووە بۆ دەرکردنى بڕیار لەسەر ئەو کەیسە.



لاى خۆشیەوە محمەد بەلداوى، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى سادیقون لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندووە، ئەوەى کە کۆمپانیاکانى پەیوەندیکردن (مۆبایل ) لە ساڵانى ڕابردوودا پێشکەشیان کردووە خزمەتگوزاریەکى خراپ و بێکەڵک بووە بۆ ئەو کارانەش چەند لایەنێکى حکومى و ناحکومى لەپشتیانەوە وەستاون.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو کۆمپانیایانە لەچەند بوارێکدا گەندەڵیان کردووە و سەربارى ئەوەش قەرزى حکومەتیان لەلایە و نەیانداوەتەوە و ڕێکەوتنى نهێنێشیان لەگەڵ چەند دەزگایەکدا هەیە و گرێبەستەکانیان نوێ کراوەتەوە بۆیە داواى ڕاگرتنى نوێکردنەوەى گرێبەستەکانیان و لێکۆڵینەوەى یاسایى لەسەر چەند کەیسێکى تر لەگەڵدا دەکرێت.



مانگى ڕابردووش دادگاى تێهەڵچوونەوەى کەرخ لە بەغدا ڕەزامەندى لەسەر داوایەکى محمەد شیاع سودانى دەربڕى بۆ دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوە بەمەبەستى ڕاگرتنى نوێکردنەوەى گرێبەستى ئەو کۆمپانیایانە بەڵام چەند کۆمپانیایەک داواى دواخستنى دادبینیەکەیان کرد.