کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سۆران عومەر، پەرلەمانتاری لیژنەى دارایی و ئابوری پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەى سەرجەم بەڵگەکانى داوەتە دادگا، دۆسیەى گەندەڵی کارگە وەهمییەکەى ئاشتى هەورامی و چراخان رەفیقی هاوسەری پێشووی لە دادگای هەولێر داخراوە. سۆران عومەر ڕاشیگەیاند، "له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پێی ڕاگه‌یاندین دۆسێی كارگه‌ی قیری زیپۆ كه هی ژنه‌كه‌ی ئاشتی هه‌ورامی و دوو هاوبه‌شی بوون کە كارگه‌یه‌گی وه‌همی بووە بۆ وه‌رگرتنی نه‌وتی ڕه‌ش و فرۆشتنه‌وه‌ی نه‌وته ڕه‌شه‌كه له بازاڕدا به نرخی دوو هێنده‌ی وه‌رگیراو له‌لایه‌ن دادگاوه داخرا! بۆچی؟ له‌به‌رچی؟ له‌كاتێكدا هه‌موو به‌ڵگه‌كانی ئه‌م دزیه دراوه‌ته دادگا!" . سۆران عومەر دەشڵێت، "ژنەکەی مانگانە ئیمزای نوسراوەکەی ئاشتی ھەورامی فرۆشتووەتەوە بە 600 دەفتەر دۆلار." ئاماژەى بەوەشکرد، "یه‌كێك له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه بردنی نه‌وتی ڕه‌شه به‌ناوی كارگه‌ی قیره‌وه بۆ كۆمپانیایه‌كی وه‌همی كه هی ژنه‌كه‌ی و دوو كه‌سی دیكه بووه، قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كه فرۆشتنه‌وه‌ی بڕیاری پێدانی نه‌وتی ڕه‌ش بووه مانگانه تاكو 40 هه‌زار ته‌ن بە ئیمزای ئاشتی هه‌ورامی، ئه‌مان هاتوون ئه‌م نوسراوه‌ی ئاشتی هه‌ورامیان له بازاڕدا فرۆشتووەته‌وه كه ڕه‌زامه‌ندنی نه‌وته ڕه‌شه‌كه بووه مانگی 5 بۆ 6 ملیۆن دۆلاریان به‌بێ هیچ ده‌ستكه‌وتووه!" ئاماژەى بەوەشکرد، "پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌م ئاشكرا كرد له داواكاری گشتی سكاڵامان له‌سه‌ر ئاشتی هه‌ورامی تۆماركرد، دواتر له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه داوای پرساندن و متمانه سه‌ندنه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامیم كرد، ئه‌وكاته سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌یهێشت ئاشتی هه‌ورامی بێته په‌رله‌مان."