ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت درەنگانی ئەمشەو و بەرەبەیان باران ببارێت لەگەڵ بوونی هەورە بروسکە و تەمێکی کەم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كهشناسیی و بومهلهرزهزانیی ههرێمی كوردستان رایگەیاند: "لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لە سلێمانی باریوە، کە نۆ ملیمەتر بووە، هەروەها لە قەڵادزێ و مێرگەسۆر زیاتر لە حەوت ملیمەتر باران باریوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینى دەکرێت ئەمشەو ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو بێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمەباران و هەورەبروسکەیەکی کەم لەکاتەکانى درەنگانى شەو و بەرەبەیان، هەروەها دروستبوونى تەمێکى سووک لە هەندێک ناوچە.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێم، بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچوکانى هەرێم بەمشێوەیە بووە:
هەولێر 3.9 ملم
سلێمانى 9.0 ملم
پیرمام 2.2 ملم
شەمامک 3.3 ملم
خەبات 2.8 ملم
سۆران 1.8 ملم
هەڵشۆ 7.0 ملم
حاجى ئۆمەران 4.2 ملم
دوکان 1.2 ملم
دەربەندیخان 1.0 ملم
بازیان 1.6 ملم
بارزان 1.2 ملم
پێنجوێن 2.6 ملم
قەڵادزە 7.0 ملم
سمێلان 3.8 ملم
مێرگەسۆر 7.8 ملم
چۆمان 5.2 ملم