گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخەکەى بەرزدەبێتەوە

پێشبینییەکی دڵخۆشکەر لەبارەى نرخی نەوت و زستانیش هۆکارە

2020.11.10 - 21:19
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکی دڵخۆشکەر لەبارەى نرخی نەوت و زستانیش هۆکارە

ناس کورد-

شارەزایەکی بواری نەوتی جیهانی پێشبینی دەکات نرخی نەوت لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا بەرزبێتەوە بۆ 50 دۆلار، کەمبوونەوەی نەوت و سوتەمەنی عەمبارکراو لە وەرزی زستان و زۆربوونی خواست هۆکاری سەرەکی دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆسێل هاردی، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیایی "ڤیتۆل"ی هۆڵەندی تایبەت بە بازرگانی نەوت لە لێدوانێکدا بۆ میدیا جیهانییەکان کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆکردووە (10ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژەی بەوەداوە: "ئەگەری زۆرە نرخی نەوت لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا بەرزبێتەوە بۆنزیکەی 50 دۆلار".


سەرۆکی کۆمپانای ڤیتۆل هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت گەڕاندووەتەوە بۆ کەمبوونەوەی نەوت و سوتەمەنی عەمبارکراوە ئەوەش بەهۆی هاتنی سەرما و سۆڵەی وەرزی زستان کە پێشبینی دەکرێت ئەو ڕێژەیە زیاتر کەم بێتەوە بەتایبەتی لە ناوەڕاستی ئەو وەرزەدا".


ئەمڕۆ لە مامەڵەی بازاڕی نەوتدا و بەھۆی مەترسی خواست لەسەر بەنزین لە ئەوروپا و و ئەمەریكا، جارێكی دیكە نرخەکەی دابەزی، نەوتی خاوی تێكساس 55 سەنت دابەزی كە یەكسانە بە 1.4% و ھەر بەرمیلێك بە 39.74 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، ھەرچی گرێبەستە داھاتووەكانی نەوتی برێنتە 44 سەنت دابەزی و ھەر بەرمیلێك بە 41.96 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.


بەڵام دوێنێ بەھۆی ئەنجامە ئەرێنییەكانی تایبەت بە دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا، لە میانی مامەڵەكانی دووشەممەدا نرخی نەوت بەراورد بە شەش مانگی ڕابردوو گەورەترین قازانجی لە ڕۆژێكدا تۆماركرد، بەجۆرێك گرێبەستەكانی خاوی برێنت لە دوایین مامەڵەكاندا 2.95 دۆلار بەرزبووەوە، بەو جۆرەش ھەر بەرمیلێك بە 42.40 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، ھەروەھا نرخی یەک بەرمیلی نەوتی تێکساس 8.48% بەرزبووەوە و ھەر بەرمیلێك بە 40.29 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.