گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیانەکانی ڕووداوەکەی سلێمانی

زیانە گیانییەکانی ڕووداوی شێلانی 12 ئۆتۆمبێلەکەی سلێمانی ئاشكراکرا

2020.11.10 - 21:00
App store icon Play store icon Play store icon
زیانە گیانییەکانی ڕووداوی شێلانی 12 ئۆتۆمبێلەکەی سلێمانی ئاشكراکرا

 

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕووداوە هاتوچۆکەی ئێوارەی ئەمڕۆی شەقامی چوارتا، چوار کەس برینداربوون و برینەکانیان سوکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەشەقامی چوارتا لەشاری سلێمانی، بارهەڵگرێک 12 ئۆتۆمبێلی دیکەی شێلا و زیانێکی مادی زۆری لێکەوتەوە.

 

لەوبارەیەوە بەشی پەیوەندییەکانی هاتوچۆی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە ڕووداوەکە هیچ کەسێک گیانی لەدەستداوە، بەڵام چوار کەس برینداربوون و برینەکانیشیان سوکە."

 

وتیشی: "شۆفێری بارهەڵگرەکە یەکێکە لە بریندارەکان و لە نەخۆشخانەیە و دەستبەسەرە."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بەڤیدیۆ؛ لەناو شاری سلێمانی بارهەڵگرێک 12 ئۆتۆمبێلی شێلا