گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەزمونی شنگال لە کەرکوک

دوای شنگال دیدارەكان لەبارەی كەركوك چڕ دەبنەوە

2020.11.10 - 19:27
App store icon Play store icon Play store icon
دوای شنگال دیدارەكان لەبارەی كەركوك چڕ دەبنەوە

ناس کورد-

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا تاوتوێی بارودۆخی ناوچە جێناكۆكەكان و كەركوكیان كرد و جەخت لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان لە رێگای دەستورەوە كرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالید شوانی لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەی لای ناس كورد هەیە (10ی تشرینی دووەمی 2020) باسی لەوەكردووە، لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشهاتە سیاسییەکان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم وحکومەتی فیدراڵ باس كراوە، لەگەڵ بارودۆخی ناوچە دابڕێنراوەکان و کەرکوک و "جەخت کرایەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان لەرێگای دەستوور و دیالۆگ و لێكگەیشتنەوە".


پێشتر راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، سەرپەرشتی ڕێككەوتنی شنگالی كرد لەنێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شارەكە و رێگەخۆشكردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان.

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، هەوڵی گواستنەوەی ئەم ئەزموونە بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی تر لە ئارادایە بەتایبەت كە ماوەیەكی زۆرە نوێنەرانی پێكهاتەكانی شارەكە لە گفتوگۆدان، لەئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەش هەر سێ لایەنی كورد و عەرەب و توركمان بازنەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوك بە شێوەی سازان دابەشكرا بۆ سێ بازنە، لە كاتێكدا ئەمە گرێیەكی ئاڵۆزی بەردەم هەڵبژاردن بوو لەم شارە فرە پێكهاتەیە.