ناس کورد-
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی قادری لە کوردستان و جیهان چووە سەڵاحەدین و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2020، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی قادری لە كوردستان و جیهان كرد."
ئاماژەی بەوەشكرد: " لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵی هەموو لایەك كرایەوە بۆ پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن لە بەها بەرزەكانی دینداری و خواناسی و پێكەوەژیان."
ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتریش شێخ نەهرۆ محەمەد کەسنەزانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دوێنێش لەگەڵ عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کۆبووەوە.