گه‌ڕان

Shadow Shadow

بایدن و ئێران

2020.11.10 - 16:34

سەردار عەزیز

ناس بیروڕا-

دیدێکی وەها باوە کە بایدن پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە بۆ شێوازی سەردەمی ئۆباما. ئەمە کارێکی ئاسان نیە. لە ناو دیموکراتەکاندا سێ دیدی جیاواز هەیە. ئەگەر سوزان ڕایس ببێت بە وەزیری دەرەوە ئەوا ڕەنگە لە هەموان زیاتر مەیلی زیندوکردنەوەی ڕێککەوتنەکەی هەبێت. بەڵام ئەوانی تر وەهای نابینن. دوو دیدی تری ناو دیموکراتەکان وەهای دەبینن کە دەبێت ڕێککەوتنەکە فراوان بکرێت بۆ ئەوەی دوو مەرجی تری بۆ زیاد بکرێت، پشتیوانی نەکردنی میلیشیاکان و ڕۆکێتە بالیستییەکان. بەڵام ئێران نایەوێت جارێکی تر دانوستان بکاتەوە. ئێران بۆ زەمینە سازی بۆ ڕێگری بۆ کارێکی وەها مەرجی ئەوە داوا دەکات کە دەبێت قەرەبو بکرێتەوە لە لایەن ئەمریکاوە چونکە ئەمریکا کشاوەتەوە. ئەگەر ئێران لە سەر ئەم خواستەی سوربێت ئەوا ڕێککەوتن نابێت. دیدی دووەم، دەیانەوێت تەنها ئابڵۆقەکان سوک بکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زۆر چاودێران وەها دەبینن کە گەڕانەوە سەختە، هەروەها ئێرانییەکانیش، بە تایبەتی باڵی توندڕەوە حەزناکەن دەستوبرد ئەم کارە بکرێت، بەڵکو بۆ پاش هەڵبژاردنی هاوین دوا بخرێت هەتا نەبێتە دەستکەوتی میانڕەوەکان. بەڵام ڕێگری سەرەکی سێنات یان ئەنجومەنی پیرانە. کاتێک ئۆباما ڕێککەوتنەکەی ئەنجامدا بە مەرجێک بوو کە دەبێت هەموو شەش مانگێک ڕاپۆرتیان بداتێ هەتا بزانن مەرجەکان چۆن فەراهەم دەبن. لە ئێستادا دیموکراتەکان لاوازترن، ئەوا کارێکی ئاسان نابێت بەبێ ڕەزامەندی سێنات بگەڕێنەوە بۆ دانوستان.


بایدن کاتێک باسی لە زیندوکردنەوەی ڕێککەوتنەکە کرد لە کاتی بانگەشەدا، زیاتر ئامانجی باڵی چەپی دیموکراتەکان بوو، ساندەرزییەکان کە عەشقی ئێرانن، هەروەها لۆببی ئێرانییەکان لە لۆس ئەنجلس.