گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڕێککەوتنێکى ئازاربەخش’’

ئەرمینیا ڕێککەوتنى ملکەچیی بۆ ئازەربایجان واژۆ کرد

2020.11.10 - 16:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئەرمینیا ڕێککەوتنى ملکەچیی بۆ ئازەربایجان واژۆ کرد

ناس کورد-

ئەرمینیا دانى نا بە شکست لە ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانى لەگەڵ ئازەربایجان و ملى بۆ پلانى ڕوسیا کەچ کرد بۆ ئاگربەست پاش شەش هەفتە لە شەڕ و پێکدادان لەهەرێمى جێناکۆکى ناگۆرنى قەرەباغ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێدوانى باشینیان سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (10ی تشرینى دووەمى 2020)، ئەرمینیا ناچار بووە "ڕێککەوتنێکى ئازاربەخش" مۆر بکات دەربارەى هەرێمەکە کە ڕوسیا سەروکارى دەکات لەدوای شیکارێکى قووڵى دۆخى سەربازى، ئەمەش ئاماژەیە بۆ شکست و پاشەکشەى سوپاى ئەرمینیا بەرامبەر لەشکرى ئازەربایجان.


باشینیان ئەو رێککەوتنەى بەباشترین بژاردە داناوە لە ئێستادا بەڵام ئامادەنەبوو لەبەردەم کامێراکان واژۆى بکات تا زیاتر دووچارى ئیحراجى نەبێتەوە لەبەردەم ڕاى گشتى توڕەى وڵاتەکەى کە لەبەردەم ئۆفیسەکەى کەوتوونەتە رێکخستنى ناڕەزایەتى و خۆپیشاندان.


بەپێى رێککەوتنەکە، ئازەربایجان پێشڕەوییەکانى خۆى دەپارێزێت لەوانەش شوشا (شوشى) جگە لەوەش تا سەرەتاى کانونى یەکەم ئەرمینیا لەخاکى زیاتر پاشەکشە دەکات و سوپاى روسیا بۆ ماوەى ٥ ساڵ لەناوچەکە بڵاودەبنەوە.


سەرۆکى ئازەربایجان ئیلهام عەلیف لە وتارێکى تتەلەفزیۆنیدا رێککەوتنەکەى بە خۆبەدەستەوەدان دایە قەڵەم و رکابەرە ئەرمینییەکەى تۆمەتبارکرد بەوەى جورئەتى ئەوەشى نەبووە بە ئاشکرا واژووى بکات.