ناس کورد-
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ٢٠%ی ئەوانەی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە ئەگەری توشبوونیان ھەیە بە نەخۆشی دەرونی لەماوەی ٩٠ رۆژی دوای چاکبوونەوەیاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی توێژینەوەکە کە لەدوایین بڵاوکراوەی گۆڤاری "لانسیت" ی پزیشکی دەرونی بڵاوکراوەتەوە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە، نیگەرانی و خەمۆکی و خەوزڕان، دیارترین نیشانەن کە لەسەر ئەو کەسانە دەردەکەون کە چاکبوونەتەوە.
بول ھاریسون مامۆستای بەشی پزیشکی دەرونی لە زانکۆی بول ھاریسون دەڵێت "خەڵک دەترسن کە ئەوانەی رزگاردەبن لە کۆرۆنا زیاتر توشی کێشەی دەروونی دەبن، ئەنجامی توێژینەوەکانیش دەریدەخەن کە ئەوە چاوەڕوانکراوە".
وتیشی پزیشکەکان پێویستیان ھۆکارەکان دیاریبکەن و چارەسەری پێویست دەستنیشان بکەن بۆ نەخۆشییە دەرونییەکانی دوای توشبوون بە کۆرۆنا.
بەپێی توێژینەوە نوێیەکە، لە سێ مانگدا لەکۆی ھەر پێنج کەسێکی چاکبووەوە لە کۆرۆنا یەکێکیان توشی نیگەرانی یان خەمۆکی یان خەوزڕان بوون، ئەوەش نزیکەی دوو ھێندەی ئاماری پێشووە.