ناس كورد-
مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان پارتی و په‌كه‌كه ئاشكرا كرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری مۆنیته‌ری ئه‌مریكی كه ناس كورد به‌دواداچوونی بۆ كردووه مه‌زڵوم كۆبانێ رایگه‌یاند (10ی تشرینی دووه‌می 2020)، گرژی هه‌یه له‌نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و ئێمه نامانه‌وێت به‌شێك بین له‌و گرژییانه.
وتیشی "ئێمه وه‌كو كوردی سوریا وه‌كو هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و وه‌كو كانتۆنه‌كان ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه بچینه پاڵ یه‌كێك دژ به‌لایه‌كی تر. ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه لێدوان له دژی یان پاڵپشتی پارتی یان په‌كه‌كه بكه‌ین".
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وه پره‌نسیپێكی بنه‌ڕه‌تییه به‌لای ئه‌وانه‌وه و ناڕازین به‌هه‌موو جۆرێك له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌وه له‌ناوخۆی ڕۆژئاوای كوردستان.