ناس كورد-
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌حمه‌د جبوری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه ڕایگه‌یاند (10ی تشرینی دووه‌می 2020)، له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێمان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌شێك له به‌رپرسان له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز رێككه‌وتین".
وتیشی "بڕیاره له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێ بكات".
پێشتر ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی عێراق لەلێدوانێکیدا بۆمیدیا عێراقییەکان کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ( 10ی تشرینی دووەمی 2020 "رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنان بە دەستکارییەوە پەسند دەکات، راستەوخۆ یەکشەممەی داهاتوو حکومەتی عێراق مووچە دابەش دەکات."
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ( دووشەممە) هوشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا پرۆژەی کورتهێنانی دارایی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێت".
وتیشی: "حکومەتی عێراق داوای کردووە پەرلەمان ڕەزامەندی لەسەرقەرزکردنی 31 تریلیۆن دیناربدات، بەڵام پەرلەمان ئەوە داوایەی حکومەتی ڕەتکردووەتەوە و تەنها ڕەزامەندی لەسەر ئەوە داوە کە بڕی پارەی قەرزەکراونابێت لە 25 تریلیۆن دینار تێپەڕنەکات.