گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بومەلەرزەیەکی بەهێز هەڵەبجە و شارەزوری لەرزاند

2019.05.11 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
بومەلەرزەیەکی بەهێز هەڵەبجە و شارەزوری لەرزاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کەمێک پێش ئێستا بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلەى ڕێختەر پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی هەژاند. کاتژمێر 1ی دوانیووەڕۆ، 11ی ئایاری 2019، بومەلەرزەکە ڕوویداوە، قوڵایی بومەلەرزەکە لە پارێزگای هەڵەبجە 34 کیلۆمەتر بووە و لە سلێمانی 80 کیلۆمەتر بووە و لە بەغداش هەستی پێکراوە. هاوڵاتیان لە هەڵەبجە و کەلار و دەربەندیخان و سەیدسادق و بەشێک لە هاوڵاتیانى سلێمانی هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە کردووە. ناوەندی بومەلەرزەکە لە گوندی بێلۆنە لە ناحیەی مەیدان لە خانەقین بووە، هاوڵاتییەک کە ڤیدیۆی ساتی بومەلەرزەکەى تۆمارکردووە کە تەپوتۆز لە شاخەکە بەرزدەبێتەوە. دەزگای جیۆلۆجی ئەورپی-ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بومەلەرزەکەى بە کارگەری و لەرزێنەری بەهێز تۆمارکردووە.