گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ھەموو تەمەنی تەرخانکرد’’

راگەیەنراوی گۆڕان بۆ کۆچی دوایی قادری حاجی عەلی

2020.11.10 - 13:00
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوی گۆڕان بۆ کۆچی دوایی قادری حاجی عەلی

 

ناس کورد-

بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆچی دوایی قادری حاجی عەلی یەوە بڵاوکردەوە و راگەیاند، قادری حاجی عەلی ھەموو تەمەنی خۆی بۆ بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان تەرخان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بزوتنەوەی گۆڕان (١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠) لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە، دوای دروستبونی قەوارەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان قادری حاجی عەلی کەسایەتیەکی کاریگەری سیاسیی و پاڵپشتیکاری بەھێزکردنی بەرەی چاکسازی و گۆڕانکاری و چاکەی گشتی بوە.

 

دەقی راگەیانراوەکە:

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، یٔەمرۆ سێشەمە قادر حاجی عەلی، سەرکردەی ھەڵکەوتو و نیشتمانپەروەر و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان بەھۆی نەخۆشی لە شاری سلێمانی، کۆچی دوایی کرد.

بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و تەواوی خەڵکی کوردستان و ھاوخەبات و ھاوڕێگاکانمان دەکەین. لە کاتێکیشدا یاد و یادەوەری سەرکردەی خوالێخۆشبو بەرز رادەگرین یٔەو راستیە بیر ھەمو لایەک دەھێنینەوە کە خوالێخۆشبو ھەمو تەمەنی خۆی بۆ بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان تەرخان کردوە، دوای دروستبونی قەوارەی سیاسیی ھەرێمی کوردستانیش کەسایەتیەکی کاریگەری سیاسیی و پاڵپشتیکاری بەھێزکردنی بەرەی چاکسازی و گۆڕانکاری و چاکەی گشتی بوە.

خوالێخۆشبو قادر حاجی عەلی، جگەلەوەی لە خەباتی چەکداری و لەناو کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرکردە و کەسایەتیەکی دیار بوە، لە کۆتایی (٢٠٠٦)یشدا ھاوشانی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا لە بەرەی ریفۆرمی سیاسیی بوە. ھەروەک لە دروستبونی یەکەمین یٔەزمونی یٔۆپۆزسیۆنی سیاسیی لە ھەرێمی کوردستان یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان و بەدرێژایی یٔەو ماوەیەی کە کاری لەناو بزوتنەوەکەدا کردوە وەک سەرکردەیەکی دیار بەوپەڕی تواناوە کاری بۆ سەرخستنی پەیامی سیاسیی و بەھێزکردنی بزوتنەوەکە کردوە.

بزوتنەوەی گۆڕان
١٠ی ١١ی ٢٠٢٠