ناس کورد-
نرخی زێر لە دابەزین بەردەوامە، دوای ئەوەی دوێنێ بەشێکی گەورەی بەھاکەی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێگەی investingcube ی تایبەت بە بازاڕە داراییەکان کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە، نرخی زێڕ دوێنێ ١٠٠ دۆلاری لەدەستداوە، لەگەڵ دەرکەوتنی ڤاکسینێکی چاوەڕوانکراوی دژی کۆرۆنا.
زێڕ ھەفتەی رابردوو روو لە ھەڵکشان بوو ھەر ئۆنسەیەک گەیشتە ١٩٥٠ دۆلار و پێشبینی دەکرا بگاتەوە نرخی ٢٠٠٠ دۆلار، بەڵام کاریگەری ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و ھەواڵی دڵخۆشکەر لەبارەی ڤاکسینی چاوەڕوانکراو نرخەکەی داکشاند.
زێڕ لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بەھۆی لاوازی دۆلارەوە رووی لە ھەڵکشان بوو، بەڵام ڤاکسینی چاوەڕوانکراو دۆخەکەی بەسەردا قڵپکردەوە.
نرخەکانی ئەمرۆ:
ئۆنسە: ١٨٨٨ دۆلار
عەیار ٢٤ : ٣٧٩,٠٠٠
عەیار ٢١: ٣٣١,٠٠٠
عەیار ١٨: ٢٨٥,٠٠٠
لیرەی عەیار ٢٢= ٤٠٠ دۆلار