گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رۆڵه‌یه‌کی ناسراو و هه‌ڵکە‌وتووی شۆڕشگێری سلێمانی بوو

سه‌رۆك كۆمار بۆ كۆچی دوایی قادری حاجی عه‌لی: رۆڵی له‌خه‌باتی کوردایه‌تیدا به‌رچاوه

2020.11.10 - 12:22
App store icon Play store icon Play store icon
سه‌رۆك كۆمار بۆ كۆچی دوایی قادری حاجی عه‌لی: رۆڵی له‌خه‌باتی کوردایه‌تیدا به‌رچاوه

ناس كورد-

سه‌رۆك كۆماری عێراق پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قادری حاجی عه‌لی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ڕۆڵی ئه‌و له‌ خه‌باتی كوردایه‌تیدا به‌رچاوه‌.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قادری حاجی عه‌لی كردووه‌ و وێنه‌یه‌كی ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد (10ی تشرینی دووه‌می 2020)، به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و تێکۆشه‌ر و یه‌کێک له‌ سه‌رکرده‌کانی شۆڕش و کەسایەتی ناسراوی سلێمانی و تەواوی کوردستانم  پێگه‌یشت.

 

 

له‌به‌شێكی تری پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌ "کاک قادر جگه‌ له‌وه‌ی رۆڵه‌یه‌کی ناسراو و هه‌ڵکە‌وتووی خانه‌واده‌یه‌کی شۆڕشگێری سلێمانی بوو، سه‌رکرده‌یه‌کی دیار و پێشمه‌رگه‌یه‌کی نه‌به‌ردی رۆژانی شۆڕش بوو رۆڵی له‌خه‌باتی کوردایه‌تیدا به‌رچاوه‌، ئه‌م رۆڵه‌شی هه‌روا به‌دیاری دەمێنێتەوە. بۆیه‌ کۆچی دوایی کاک قادر خه‌ساره‌تێکی گه‌وریه‌ و جێگه‌ی به‌ئاسانی پڕ نابێته‌وه‌".

 

 

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

بۆ بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو قادر حاجی عه‌لی:

 

به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و تێکۆشه‌ر و یه‌کێک له‌ سه‌رکرده‌کانی شۆڕش و کەسایەتی ناسراوی سلێمانی و تەواوی کوردستانم  پێگه‌یشت.

 

کاک قادر جگه‌ له‌وه‌ی رۆڵه‌یه‌کی ناسراو و هه‌ڵکە‌وتووی خانه‌واده‌یه‌کی شۆڕشگێری سلێمانی بوو، سه‌رکرده‌یه‌کی دیار و پێشمه‌رگه‌یه‌کی نه‌به‌ردی رۆژانی شۆڕش بوو رۆڵی له‌خه‌باتی کوردایه‌تیدا به‌رچاوه‌، ئه‌م رۆڵه‌شی هه‌روا به‌دیاری دەمێنێتەوە. بۆیه‌ کۆچی دوایی کاک قادر خه‌ساره‌تێکی گه‌وریه‌ و جێگه‌ی به‌ئاسانی پڕ نابێته‌وه‌.

 

به‌م بۆنه‌ خه‌منا‌که‌وه‌، وێرای ده‌ربڕینی پرسه ‌و هاوخه‌می خۆم بۆ بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکار و هاورێکانی، داوا له‌یه‌زدانی مه‌زن ده‌که‌م به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و سه‌بووری و دڵنه‌وایش به‌هه‌موو لایه‌ک بدات.

 

انا لله و انا الیه راجعون

 

د. بەرهەم ساڵح

سەرۆک کۆماری عێراق

٢٠٢٠/١١/١٠