ناس كورد-
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی بۆ كۆچی دوایی قادر حاجی عه‌لی یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوكرده‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له بروسكه‌كه‌ی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه ئاماژه به‌وه كراوه (10ی تشرینی دووه‌می 2020)، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سەركردەی دیار‌و نیشتمانپەروەر، تێكۆشەری كوردایەتی و پێشمەرگەی ئازا‌و كۆڵنەدەر، كەسایەتی دیار‌و ناسراوی كوردستان كاك قادری حاجی عەلیم بیست.
له‌به‌شێكی تری بروسكه‌كه‌دا هاتووه "كاك قادری حاجی عەلی لەنیو سەدە ژیان و خەباتی خۆیدا وەك تێكۆشەرێكی مەزن هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خەباتگێڕان بووەو داكۆكیكارێكی سەرسەختی خەڵك بوو، هەمیشە لە خەمی گەلەكەی بوو".
ده‌شڵێت "لەدەستدانی كاك قادری حاجی عەلی هەواڵێكی دڵتەزێن بوو، كەلێنێكە بە ئاسانی پڕ ناكرێتەوە، بۆ كۆچی دوایی نیگەران و خەمبارین، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەیان دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموومان بێ، خوای گەورە سەبووریمان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت".
(10ی تشرینی دووه‌می 2020) له‌دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌ر، قادر حاجی عه‌لی سیاسه‌تمه‌دار و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆچی دوایی كرد.