گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ ژمارەکەى داناوە و چاوەڕێى تەلەفۆنى ئێرانییەکان دەکات

2019.05.11 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ ژمارەکەى داناوە و چاوەڕێى تەلەفۆنى ئێرانییەکان دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ماڵپەڕێکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە کۆشکی سپی ژمارە تەلەفۆنی دۆناڵد ترەمپی بۆ ئێران ناردووە تا پەیوەندی بە ناوبراوەوە بکەن. . ئەمڕۆ (شەممە) ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، کۆشکی سپی ژمارەیەکیان داوەتە باڵیۆزخانەی سویسرا لە وڵاتەکەیان کە ژمارەی تەلەفۆنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بووە. . بەگوێرەی هەواڵەکەی سی ئێن ئێن بەرپرسانی کۆشکی سپی بە بەپرسانی سویسرایان ڕاگەیاندووە، ژمارە تەلەفۆنەکە بدەنە ئێرانییەکان بۆ ئەوەی ئەگەر ویستیان لەسەر بوو پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپەوە بکەن. . ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا دۆناڵد ترەمپ داوای لە بەرپرسانی ئێران بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی نوێ گفتوگۆ بکەن. . ئەمە و لەدوای ناردنی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن ئەمریکاوە، شەوی ڕابردوو ئەمریکا چەندین مووشەک و فڕۆکە هەڵگری دیکەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و لەپاڵ کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن جێگیری کردوون، وەک هەڕەشە بەردەوامەکانی لە دژی ئێران. .