گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچە ھاوڕێیەکی قسەی نوێ دەکات

ڤیدیۆ؛ شوێنی کارەکەی ئەو ژنە فەرمانبەرەی لە سلێمانی کوژرا 

2020.11.10 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ شوێنی کارەکەی ئەو ژنە فەرمانبەرەی لە سلێمانی کوژرا 

ناس کورد-

فەرمانبەرانی دادنوسی سلێمانی ھۆڵی فەرمانگەکەیان گۆڕی بۆ شوێنی پرسە و راگەیاندنی ماتەمینی، بەھۆی رووداوی کوشتنی شۆخان عارفی ھاوڕێیانەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

شۆخان کە فەرمانبەری دادنوسی یەکی سلێمانی بوو دوێنێ تەرمەکەی لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا دۆزرایەوە کە شوێنەواری دوو فیشەک بەجەستەوەیەوە بوو.

 

پەیامنێری ناس کورد ئەمڕۆ چووە شوێنی کارەکەی و بینی کە فەرمانبەرانی ھاوڕێ سەرقالی ماتەم گێڕانن بەھۆی کۆچی ھەتا ھەتایی شۆخانی ھاوڕێیانەوە.

 

لەسەر ئەو کورسییەی کە شۆخان رۆژانە کارەکانی لێ ئەنجامدەدا، وێنەیەکی شۆخان لەسەری دانرابوو، ھاوڕێکانی بەخەمێکی قۆڵەوە لێیان دەڕوانی.

 

یەکێک لە کچە ھاوڕێکانی شۆخان بۆ ناس کورد وتی "ئەو زۆر دڵی بەدنیا خۆش بوو بەتایبەت ئەمساڵ، زۆر کاری مابوو تەواوی بکات، بەڵام مەرگ نەیھێشت بگات بەھیچ".