گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

له‌نرخی مانگی پێشوو زیاتره‌

عێراق نرخی فرۆشتنی نەوت بەرزدەکاتەوە

2020.11.10 - 09:32
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق نرخی فرۆشتنی نەوت بەرزدەکاتەوە

ناس کورد-

عێراق بڕیاریدا نرخی فرۆشتنی نەوتی خاوی بەسرە لە بازاڕەکانی ئاسیا بۆ مانگی کانونی یەکەم بەرزبکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسی رۆیتەرز (١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠) بڵاویکردەوە، نرخی نەوتی "بەسرە لایت" ٤٥ سەنت زیاترە لە نرخی مامناوەندی نرخە دیاریکراوەکانی ھەردوو نەوتی دوبەی و عەمان، ١٥ سەنتیش زیاترە لەنرخی مانگی پێشوو.

 

ھەروەھا نرخی نەوتی قورسی بەسرە بۆ مانگی کانونی یەکەم کەمتر لە ٩٥ سەنت دیاریکراوە بەراورد بە نرخی خاوی دوبەی-عەمان و ١٠ سەنت بەرزترە لە نرخی مانگی پێشوو.

 

 کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی پێشتر رایگەیاندبوو، پلانی ھەیە بۆ ھەناردەکردنی جۆری سێیەمی نەوتی خاو کە ناسراوە بە "خاوی مامناوەند" لەمانگی شوباتی داھاتوودا.