گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به‌ڵگه‌ و ورده‌كاری

حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووی زانكۆكانی كوردستانی دامه‌زراند

2020.11.10 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووی زانكۆكانی كوردستانی دامه‌زراند

ناس كورد-

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووی كۆلێژی پزیشكی زانكۆكانی كوردستانی له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دامه‌زراند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

له‌ نوسراوێكدا كه‌ واژۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌ و وێنه‌یه‌كی ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه‌، 348 ده‌رچوی كۆلێژی پزیشكی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دامه‌زران.

 

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ " له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پێویستی داموده‌زگاكانی ته‌ندروستی بڕیارماندا به‌ دامه‌زراندنی 348 ده‌رچووی خولی یه‌كه‌می زانكۆكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و كۆیه‌ بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ ناونیشانی پزیشكی نیشته‌جێی خولاو داده‌مه‌زرێن به‌ موچه‌ و ده‌رماڵه‌ی شایسته‌ له‌ رێككه‌وتی ده‌ستبه‌كاربونیان".