گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

2019.05.11 - 12:45
App store icon Play store icon Play store icon
كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئاسمان بەتەواوی ساماڵ دەبێت. . لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 27 و نزمترین 14 پلە دەبێت، لە سلێمانی 24 بە 13 و دهۆک 23 بە 13 و کەرکوک 29 بە 16 پلە دەبێت. . راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، سبەی پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە و لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 29 و نزمترین 16 پلە دەبێت، لە سلێمانی 26 بە 16 و دهۆک 28 بە 15 و کەرکوک 31 بە 18 دەبێت. .